حامید کارزاى داوا له تاڵیبان ده‌کات ده‌ست له جه‌نگ هه‌ڵبگرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رکۆمارى پێشووى ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند له کورترین ماوه‌دا، دانوستانى نێوان تاڵیبان و حکوومه‌تى کابول سه‌رله‌نوێ به جددى ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و داواشى کرد ده‌ست له جه‌نگ هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، حامید کارزاى له میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا له کابولى پایته‌خت رایگه‌یاند:" پێویسته تاڵیبان و حکوومه‌تى ئه‌فغانستان هه‌رگیز ئه‌و هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ن که بۆ ئاشتیى هاتۆته ئاراوه".
سه‌رکۆمارى پێشووى ئه‌فغانستان داواى له تاڵیبان کرد ده‌ست له جه‌نگ هه‌ڵگرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به کۆنترۆڵکردنى چه‌ند شارۆچکه‌یه‌ک به هیچ شوێنێک ناگات.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به کۆنترۆڵ کردنى چه‌ند شارچۆچکه و ناوچه‌یه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر سێى خاکى ئه‌فغانستان گرتووه.