یه‌که‌م به‌رپرسى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى له‌سه‌ر لیستى سه‌در ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌یه‌که‌م به‌رپرسى باڵاى حکومه‌تى عێراق، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له‌ پۆسته‌که‌ى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در کشانه‌وه‌ى له‌ حکومه‌ت و بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقى راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى ته‌موزى 2021، حه‌مید ئه‌لغزی، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ده‌ستى له‌کار کێشایه‌وه‌، که‌ له‌سه‌ر پشکى ره‌وتى سه‌در له‌ پۆسته‌که‌دایه‌.

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى ته‌موز، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، کشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌کانى له‌ کابینه‌ى مسته‌فا کازمى و بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقى راگه‌یاند، که‌ بڕیاره‌ له‌ 10ى ئۆکتۆبه‌رى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

ره‌وتى سه‌در، خاوه‌ن گه‌وره‌ترین فراکسیۆنى په‌رله‌مانییه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ناوى فراکسیۆنى سائیروون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار