ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و برێت مه‌کگۆرک
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمار پێشوازیکرد له رێکخه‌رى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیکرد له برێت مه‌کگۆرک رێکخه‌رى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى رۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقا و وهفدى هاوڕێى و له‌باره‌ى دواین گۆڕانکارییه‌کانى ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تى گفتوگۆکرا.
لهکۆبوونهوکهدا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌بواره‌کانى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى و کهلتوورى له‌چوارچێوه‌ى دیالۆگى ستراتیژیى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها دووپاتکرایه‌وه له‌گرنگى درێژه‌دان به جه‌نگى دژ به تیرۆر و ریشه‌کێشکردنى له‌سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌که‌دا.
ھه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختى له‌گرنگى هێورکردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌کانى ناوچه‌که کرده‌وه به‌پشتبه‌ستن به‌دیالۆگ، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و سه‌روه‌رى عێراق بنه‌مایه‌کى گرنگى پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى و ئارامى ناوچه‌که‌یه،
ھاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له پێویستى هاوئاهه‌نگى بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیارده‌ى گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا و پاراستنى ژینگه.