عه‌بادى له‌باره‌ى بریاره‌که‌ى موقته‌دا سه‌در په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"وڵات به قۆناغى مه‌ترسیدارى تیرۆرى کوێرانه تێپه‌ڕیووه که ئامانجى بووه بونى بسڕێته‌وه".
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى: "رێز له قسه‌کانى براى به‌ڕێزم موقته‌دا سه‌در ده‌گرم و دوپاتده‌که‌مه‌وه، ئه‌وه داواکاریى هه‌موومانه بۆ خۆڕ‌اگرى و یه‌کڕیزى له‌پێناو رزگارکردنى وڵات و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنێکى بێگه‌رد که عێراقییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى فراوان به‌شداریى تێدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌کانى خۆیان هه‌ڵبژێرن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، عێراق زۆر پێویستى به داڕشتنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنێکى نوێیه بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتییان: "وڵات به قۆناغى مه‌ترسیدارى تیرۆرى کوێرانه تێپه‌ڕیوه که ئامانجى بوه بونى بسڕێته‌وه، به‌ڵام به یه‌کڕیزیى عێراقییه‌کان سه‌رکه‌وتین و عێراق به یه‌کگرتویى ماوه‌ته‌وه".
رۆژى 15ى ته‌موز ، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا بێبه‌ریبونى خۆى له حکومه‌تى ئێستا و پێشوى عێراق ده‌ربڕى و رایگه‌یاند، بۆ قۆناغى داهاتوو " به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناکه‌م، به‌ڵام هیوادارین خه‌ڵکى باش و چاکسازییخواز له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن".
موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاند:"ره‌وته‌که‌یان هیچ کاتێک به‌شێک نیه له‌وانه‌ى ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى وڵات‌دا و عێراقیان بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌وێت، به‌ڵکو لاى ره‌وتى سه‌در خۆشه‌ویستى و خزمه‌تکردنى نیشتیمانى له‌هه‌مو کورسى و هه‌ڵبژاردنێک گرنگتره".