ئیمارات دەرمانێکی بۆ چارەسەری کۆرۆنا راگەیاند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵ لەئیمارات ئاشکرایکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی چارەسەری (سۆترۆڤیماب) دژی کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد ئەو دەرمانە چارەسەری کۆرۆنا دەکات.
لێکۆڵینەوەکە بەهاوکاری دەسەڵاتدارێتی تەندروستی ئیمارات ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتوە دەرمانی (سۆترۆڤیماب) کاریگەریی دژی کۆرۆنا هەیە و دەتوانرێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو پەتایە سودی لێوەربگیرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو دەرمانە پێگەیشتوان، ژنانی دوگیان، منداڵانی سەرو 12 ساڵ و زۆربەی ئەو کەسانە چارەسەر دەکات کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
لەو لێکۆڵینەوەیەدا، شەش هەزار و 175 توشبوی کۆرۆنا چارەسەرەکەیان وەرگرتوە کە لەسەدا 52 یان تەمەنیان لەسەرو 50 ساڵییەوە بوە، دواتر دەرکەوتوە باری تەندروستییان زۆر باشتر بوە.
بابهتی پهیوهندیدار