ئۆپێک له‌سه‌ر زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت رێککه‌وتن
عێراق مانگى داهاتوو رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى زیاتر هه‌نارده ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاش ئه‌نجامدانى چه‌ندین کۆبونه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانى ڕێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س له‌سه‌ر زیادکردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت رێککه‌وتن و پشکى عێراق رۆژانه زیادکردنى هه‌نارده‌ى 150 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه، ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى (ئۆپێک پڵه‌س) ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ربڕى بۆ مانگى ئابى داهاتوو.
هه‌روه‌ها بریاردراوه که پشکى وڵاتى ئیمارات بۆ سێ ملیۆن و (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژیکدا به‌رزده‌کرێته‌وه و هێڵى بنه‌ڕه‌تى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌ردوو وڵاتى عێراق و کوه‌یتیش به‌بڕى (150) هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها به‌شداربووانى کۆبونه‌وه‌که رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌مانگى ئایارى ساڵى داهاتوو هه‌ریه‌ک له سعودیه و روسیا 11 ملیۆن و 500 به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا به‌رهه‌م بهێنن.