داواى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق چه‌ند راسپارده‌یه‌کى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رزکرده‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست له رۆژانى جه‌ژندا به ئامانجى رێگرى له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى ئاماره‌کانى کۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق پێشنیاریکردووه رێوشوێنى به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر، له‌ناویاندا قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ.
هەر لەنوسراوەکەدا داواکراوە، سەرجەم گردبونەوەو کۆڕ‌و کۆبونەوەو تێکەڵبونێکی هاوڵاتییان قەدەغەبکرێت‌و سەرجەم پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان، واتە مزگەوت‌و تەکیەو کەنسیەکان بۆ ماوەی 28 ڕۆژ دابخرێن‌و خوێندنی ئامادەبون لەسەرجەم دامودەزگاو قوتابخانەو پەیمانگا حکومی‌و ئەهلییەکانیش بۆ ماوەی28 ڕۆژ ڕابگیرێت‌و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان قەدەغەبکرێت، تەنها بۆ حاڵەتی مرۆیی ڕێگە بدرێت بەهاوڵاتیان هاتوچۆبکەن.