ئامارى فه‌رمى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ناوچه‌ى سه‌در راگه‌یه‌ندرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئامارى فه‌رمى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى گه‌ڕه‌کى سه‌درى شارى به‌غدا بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "به‌هۆى کرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌که‌وه‌  80 که‌س کوژراون و برینداربوون و هۆکارى ته‌قینه‌وه‌که‌ش خۆکوژى بووه‌".  

ئه‌مڕۆ 20ى ته‌موزى 2021شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق بڵاویکرده‌وه‌ "ئامارى قوربانیانى کرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌که‌ى دوێنێى شه‌وى بازارى وه‌حیلاتى گه‌ڕه‌کى سه‌درى شارى به‌غدا گه‌یشتووه‌ته‌ 30 کوژارو و 50 بریندار".  
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ تیمه‌ ئه‌منییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد و چڕیان له‌ ڕووداوه‌که‌ کردووه‌ و له‌ئاکامدا بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ "ته‌قینه‌وه‌که‌ کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆرستى خۆکوژیى بووه‌".  

 هاوکات له‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌رکردنى زانیاریى هه‌وڵگری، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ و ڕاوه‌دوونانى ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ن که‌ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ هێرشه‌که‌دا.
 

ڕێکــلام
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار