پەرلەمانى عێراق سبەی تاوتوێی مووچە دەکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ڕۆژى سێشەممەى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دیاریکرد و سبەیش پرسە ئابوورییەکان و بابەتى مووچە تاوتوێ دەکرێن.

دانیشتنى تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە کاتژمێر 11:00ـى پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و 18 بەربژێریش ڕکابەرى لەسەر پۆستەکە دەکەن، یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بە نزار ئامێدى و پارتى دیموکراتى کوردستان بە فوئاد حسێن دەچنە ناو پرۆسەکەوە.

کارنامەى دانیشتنى سبەى دووشەممەش لە یەک بڕگە پێکهاتووە، ئەویش تاوتوێکردنى پرسە ئابوورییەکان و مووچەیە.

دانیشتنەکە پاش ئەوە دێت لە کۆتاییەکانى ساڵى 2025، حکومەتەکەى محەممەد شیاع سوودانى هەوڵەکانى بۆ چاکسازى دارایى دەستپێکرد، بە ئامانجى کەمکردنەوەى خەرجییەکان و زیادکردنى داهات.

هەر ئەمڕۆش ئەنجوومەنى نوێنەران ئاڵنگاری و پێشهاتەکانى سووریا و ڕەوشى سنوورەکانى تاوتوێکرد، جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکات، هەنگاوى خێرا بنێن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو هاوڵاتیانەیان کە چەکداری داعشبوون و ئێستا لە گرتووخانەکانی عێراق و سووریادابوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار