هەڵمەتی ماڵ بەماڵ دەستپێدەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى 

گروپێک لە گەنجان و چالاکوانانی سلێمانی بە مەبەستی بەفیرۆنەدانی ئاو پرۆژەی ماڵبەماڵ جێبەجێ دەکەن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بەفیرۆدانی ئاو کەمبکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، عومەر ساڵح سەرپەرشتیاری هەڵمەتی ماڵ بەماڵ بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند:"ئێمە ئەم هەڵمەتەمان لە شاری هەڵەبجە دەستپێکرد و لە دەرگای ماڵان دەدەین و لەرێگای نامەیەکەوە رێنماییان دەکەین کە ئاو بەفیڕۆ نەدەن و نرخی ئەو نیعمەتە گەورەیەی خوا بزانن".

وتیشی: "هاوڵاتیان بەدەنگمانەوە هاتوون و لەگەڵمانن و پشتیوانی ئەم هەڵمەتە دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەمڕۆوە هەڵمەتەکە لە شاری سلیمانی دەستپێدەکات و بەردەوامیش دەبین هەتا بتوانین بەفیڕۆدانی ئاو کەم بکەینەوە و ببینە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی کیشەی کەم ئاوی.

ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانیەوە زۆربەی شارەكانی هەرێم وشكەساڵیان ڕاگەیاند و لەئێستادا بەهۆی كەمی ئاوەوە زۆربەی هاوڵاتیان پەنا بۆ كڕینی ئاو دەبەن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار