حکومەتی هەرێم وەڵامی چی دەبێت؟
3 ساڵ لەمەوپێش
نەوزاد ساڵح
پێویستە هەرێمی کوردستان لەڕێگای پەیوەندیەکانی و کەناڵە دیبلۆماسیەکانیەوە ئەنجومەنی ئاسایش لەم دۆخە ئاگادار بکاتەوەو سكاڵای نێودەوڵەتیش لەووڵاتانە بکات کەهێزی میلیشیایی بەکاردەهێنن لەدژی هەرێم، بۆداکۆکیکردن لەم قەوارەیەش کە دانیشتوانەکەی لە رێژەی دانیشتوانی زۆر وڵات کەمترنیە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەماهەنگی تەواو بکات تا سیستمی بەرگری موشەکی لە کوردستان بەتەواوی جێگیربکەن و سەرکردایەتی سیاسی کورد خۆشی پێویستە بیرلە بەرهەم هێنانی تەکنەلۆجیای سەربازی نوێ بکاتەوە و بە تێگەیشتن وسوود وەرگرتن لە بواری سەربازی و شارەزایی چەکی بەرگریدا بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کورستان. لەمەڕ هەڵوێستی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان.
هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتی ئەمریکا کە لە ناوچکەدان وئامانجی سیاسی وئابوری خۆیان هەیەو ستراتیجی دوورمەودایان ڕوون نیەو هاتنی نێردەی ئەمریکاش برێت مەکگۆرگ بۆعێراق لەم ڕۆژانەدا بەڕوونی باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردوە بەچەندقۆناغێک کەئەمەش مەینەتی گەورە بۆعێراق دروست دەکات وجارێکی تر هێزەمیلیشیاییەکان باڵادەست دەکاتەوەو دەرفەتیش بۆ داعش دەرەخسێنێتەوەو دۆخێکی ئاڵۆزترلەئێستا چاوەڕوانی عێراق دەکات، ئەگەر ئەمریکای بایدن هەروا بێدەنگی هەڵبژێرێت وهەڵوێست وبڕیاری ڕوونتریان لەئاستی ئەم هێرشانەدا نەبێت و هەست بەمەترسی ئەم هێرشانە نە کەن وڕوونتر نەیەنە سەرهێڵ ئەوا وەک چۆن لەئەفغانستان دوای بیست ساڵ ماناوە ناچارکران جێی بهێڵن ئاواش دوای هەژدەساڵ مانەوەلەعێراق چارەنوسیان هەمان چارەنوسی ئەفغانستانەوجێ هێشتنە