کازمى ده‌ستگیرکردنى ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ناوچه‌ى سه‌درى راگه‌یاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، ده‌ستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆرستى راگه‌یاند و ئاشکرایکرد:" ئه‌و تۆڕه‌ ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌که‌ى بازاڕى وه‌حیلاتى ناوچه‌ى سه‌در بوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى ته‌موزى 2021، مسته‌فا کازمى له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "فرمێسک و ژانه‌ دڵى خێزانى شه‌هیدانى شارۆچکه‌ى سه‌در رێنیشانده‌رمان بون بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و تۆڕه‌ تیرۆریستییه‌ ترسنۆکانه‌ى که‌ پلانداڕێژه‌ر و جێبه‌جێکه‌رى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ى بازاڕى وه‌حیلات بون.

هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:"سه‌رجه‌میان ڕوبه‌ڕوى دادگا و گه‌ل ده‌کرێنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ په‌ند بۆ هه‌موو ده‌ستدرێژیکه‌رێکى تاوانبار".

شه‌وى 19ى ئه‌م مانگه‌، له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدا 30 که‌س کوژراون و زیاتر له‌  په‌نجا که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.

دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ مسته‌فا کازمى فه‌رمانیکرد، به‌ ده‌ستگیرکردنى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌کى لیواى چوارى پۆلیسى فیدڕاڵى که‌ به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئه‌منى بازاڕى وه‌حیلاتى ناوچه‌ى سه‌در بوو.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار