حزبوڵا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریکا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌تیبه‌کانى حزبوڵاى عێراق که سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبین، هه‌ڕه‌شه‌ى زیاد کردنى هێرشه‌کانى سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تا کۆتا سه‌ربازییان له عێراق نه‌کشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021 ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى، به‌رپرسى ئه‌منى که‌تیبه‌کانى حزبوڵا له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه که ته‌قینه‌وه‌که‌ى ناوچه‌ى سه‌در که بووه هۆى کوژرانى لانیکه‌م 35 که‌س سه‌رکه‌وتوو نابێت وه‌ک بیانوویه‌ک بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى داگیرکه‌ر.
به‌رپرسى ئه‌منى که‌تیبه‌کانى حزبوڵا راشیگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر دوژمن به ڕاشکاوانه کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ڕانه‌گه‌یه‌نێت و به شێوه‌یه‌کى مه‌یدانى دڵنیا نه‌کرێته‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌کانى په‌رله‌مان و لیژنه نیشتمانى و ئه‌منییه به‌تواناکانه‌وه، ئه‌وا هێزه به‌رگرییه‌کان پرۆسه‌کانیان له سه‌رجه‌م پێگه‌کان فراوانتر ده‌که‌ن، تا ئه‌و کاته‌ى کۆتا سه‌رباز ده‌کشێته‌وه و پارێزراو نابن.
بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ک له کاتێکدایه، له ئێستا قۆناغێکى تر‌ى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له واشنتن ده‌ستى پێکردووه و به‌پێى ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌کان، ئه‌گه‌رى هه‌یه کۆتایى هاتنى ئه‌رکى هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ڕابگه‌یه‌ندرێت.