کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

3 ساڵ لەمەوپێش



 

گەشاوە جاف

کاتێک تۆ دەتەوێ بەهەموو بوونتەوە، لەژێر پەردەی مۆدێربوون و پێشکەوتندا خۆت دەشاریتەوە، لەسەر ستەیجی شانۆ بەدەیان سیناریۆی مرۆڤبوون نمایش دەکەی، هەر ئەوکات، دژە مرۆبوون بەیان دەکەی. مەبەستم ئەو ژن و پیاوانەیە کەمنداڵ درووست دەکەن و دەشیانەوێ لەژیانی تایبەتی خۆیاندا بژین لەپێش بەناو هاوسەرو هەروەها منداڵەکانیانەوە!. ئەم دیاردەیە بۆتە مۆدە لەئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردی، پێش بەناو هاوسەرەکەت بیرت لە منداڵەکانت کردەوە چ کارەساتێکی دەروونیان ڕووبە ڕوودەکەیتەوە؟ بیرت لەڕووخانی کەسایەتی ئەندامانی خێزانەکەت کردوە یان چێژ بووە هۆی ئەوەی هەموو ئەولایەنانە وەلابنێیت و بێ ترس ئەوەبکەیت کە بە بۆچونت نیشاندانی ئازادی و ڕۆشنبیریتە لەسەر حسابی منداڵەکانت پێش هەموو کەس !!  بە بۆچوونی من ، هەرچیت دەوێ ئازادی بیکە بەڵام کاتێک جەسورانە بڕیاری وەلانانی خێزانەکەت دابێ بە جیابوونەوە زۆر شەرەف مەندانەترە وەک لەم گەمەنەگریسەی کە زۆر کەسی پێوە ماندوودەکەنو دەسوتێنن.........بۆیە هەمیشە دەیڵێم و دەیڵێمەوە هەرکەس منداڵی بوو مەرج نیە ناوبانگی دایک و باوکی پێ ببەخشرێت چون بەخشینەوەی ئەو نازناوە زۆر لەم جۆرە مرۆڤانە ناگرێتەوە بەداخەوە....
کاتێ چێژ باڵادەست دەبێت ، ئەوەی بیری لێناکرێتەوە منداڵە هەرزەکارەکانن بەتایبەتی لە و خێزانانەی مۆڕاڵیان داڕماوە و نە دایک دایکە لەبەر دۆستەکەی و نەباوکیش باوک لەبەر کار و چوونە دەرەوەکانی ، ئەمەش دەبێتە هۆکاری سەرەکی درووست بوونی بۆشاییەکی ڕووحی کە ژنەکان دەکاتە ڕاوچی ئەو پیاوانەی کە دەبنە هەڵگری هەست و نەستیان چون خودی خۆشیان لە بۆشاییەکی ڕووحی بەزۆر درووست کراودا دەژین .
لەکاتێکدا منداڵێکی هەرزەکار ، بە کردەوەکانی یەکێک لە باوان کە ناپاکی بەامبەر ئەوی دی کردوە دەزانێ چ کارەساتێک ڕوودەدات، دوور لە ناووناوبانگ و کۆمەڵگا. دەبێتە برینێک هەمیشە خوێنی لێ دەچۆڕی بە تایبەتی لە گۆمەڵگای کوردی دا وە هەمیشە پیاوەکان چێژ و سەرکەوتنیشی تێدا بەدی دەهێنن .
برسێتی بۆ سێکس مرۆڤەکان دەکاتە دڕندەترین جانەوەر گەر نەتوانن بەسەر هەستیان دا زاڵبن ، لەوەیە بڵێن سێکس وەک خواردن وایە بەڵێ هاوڕام بەڵام نەوسنی بۆ سێکس شتێکی دیکەیە بە بڕوای من ، هەر ئەوەشە وای لە هەندێ تاکی کۆمەڵگا و بەتایبەتی نووخبەکان کردوە بکەونە ژێر هەژموونی برسێتی نەک ڕاستگۆیی .
نەفس گەر بیگری مشتێکە و بەری دەی دەشتێکە . ئازادی و ئازایەتی ڕۆشنبیری لەوەدانیە کەبەدگومانی بکەیت. جا چ ژن بیت یان پیاو
مرۆڤەکان  گەر دڵنیابن لە هەنگاوێک کە بە درووستی ناویانە ، هەرگیز ناتوانن خۆیان بشارنەوە.وبێ دەنگی لێ بکەن ...هەموو مرۆڤێک بەر پرسیارە لە هەڵهێنانی هەنگاوەکانی . جا ڕووە و ئەرێنی یان نەرێنی یەکان بێت لە ژیان دا .هەرگیز هەنگاوێ مەنی لە پاش دا ببێتە هۆی پشیمانیت!!! ، چونکە  جێگای ئەو پەشیمانیە وەک برینێک لە ناختا هەڵدەکۆڵرێت ئەگەر بەڕووکاری دەرەوەشتەوەیان بە هیچ شوێنێکتەوە نەمێنێ دڵنیابە بە قووڵی بەسەر  ڕۆحتەوە دیار  دەبێ . و دەمێنێتەوە.....

 

 

 
 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار