سه‌میر هه‌ورامى: سبەینێ دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین دەستپێدەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

وته‌بێژى جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت رایگه‌یاند :" ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم  بڕیاریدا موچە‌ی مووچە‌خۆران بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە‌ و سبەینێ دەست بە‌ دابەشکردنی بکرێت ".

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم له‌ ئه‌كاوونتى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند:" ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی سە‌رۆكی حكومە‌ت و جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت كۆبوویە‌وە‌ و بە لەبەر چاوگرتنی داهاتەکانی حکومەت موچە بەتەواوی و بێ لێبڕین دابەشبکرێت".

وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیریرانى هه‌رێم راشیگه‌یاند، ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم ئ كۆبوونە‌وە‌یە‌كی تایبە‌تی لە‌بارەی‌ بارودۆخی ئابوری ئە‌نجامدا و بڕیاریدا؛ مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە‌".

ده‌شڵێت، ئە‌م بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم، پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی 2021 عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ 200 ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم دە‌نێرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار