سبه‌ینێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى موچه وه‌رده‌گرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم دابه‌شکردنى مووچه‌ی وه‌زاره‌تێکى راگه‌یاند و ئاشکراى کردووه که سبه‌ینێ ته‌نها مووچه‌ی ته‌ندروستى دابه‌شده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له سه‌ر بڕیارى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران مووچه‌ى ته‌واو دابه‌ش ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کاندا وه‌ک مانگى رابردوو ده‌بێت و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خه‌رج ده‌کرێت بۆ مانگى حه‌وتى 2021 به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا سه‌دى مووچه.
ئه‌مڕۆ له‌کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بریاردرا لێبرینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران کۆتایى پێبێت ئه‌وه‌ش به پاڵپشتى برى 200 ملیار دینارى حکومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێم که به‌شێوه‌ى سولفه بۆ هه‌رێمى ناردووه له‌چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراقدا.