کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ته‌قێته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف ته‌قیه‌وه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ که‌تیبه‌کانى ئیمام عه‌لى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى ته‌موزى 2021، میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه‌ کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى که‌ تایبه‌ته‌ به‌ که‌تیبه‌کانى ئیمام عه‌لى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى له‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و تاوه‌کو ئێستاش زیانه‌کان نه‌زانراوه‌.

میدیاکانى عێراق ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ تیمه‌کانى به‌رگرى شارستانى گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنى روداوه‌که‌ و سه‌رقاڵى کوژراندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ن که‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌ دروستبووه‌، به‌ڵام هێشتا زیانه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار