ئه‌مریکا له‌باره‌ى رووداوه‌کانى تونسه‌وه‌ هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وته‌بێژى کۆشکى سپى هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاى له‌باره‌ى روداوه‌کانى شه‌وى رابردوى تونس ئاشکراکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ى که‌ ڕویداوه‌".

جین ساکى وته‌بێژى کۆشکى سپى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ى که‌ له‌ تونس رویداوه‌ و داواى هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که‌ ده‌کات".

دوێنێ شه‌و سه‌رۆک کۆمارى تونس بریاریدا سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر کار لابدات و په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى سڕ بکات ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى لێکه‌وته‌وه‌و به‌ کوده‌تا وه‌سفى ده‌که‌ن.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار