نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى سنووره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆكى كۆمارى ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانی هەولێر-تاران، دۆخى عيراق و هه‌رێم، پاراستنی ئارامى و سه‌قامگيرى ناوچەکە و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ کراون.
به‌ياني ئه‌مڕۆ هه‌ينى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى ئێران كۆبووه‌وه.
ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه به‌تايبه‌تى بره‌ودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه به‌گشتى. هەروەها پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.