بوومەلەرزەیەك توركیای هەژاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەناراوەكانی پارێزگای مۆگلا-ی لە خۆرئاوای توركیا گرتەوەو تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021،  ماڵپەڕی ئافاد بڵاوكراوەتەوە :"كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی چوار پلە بەپێوەری رێختەر، شارۆچكەی داچای لە پارێزگای مۆگلا ھەژاند".

بەگوێرەی زانیارییەكان، چەقی بوومەلەرزەكە بە قووڵایی 13 كیلۆمەترو بەدووری 33 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی ئەو شارە روویداوە، تائێستاش زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.

پارێزگای مۆگلا كە بەدەست سووتانی دارستانەكانی دەناڵێنێت، لەماوەی چوار رۆژدا ئەمە دووەمین بوومەلەرزەیە كە لە كەناروانەكانی روودەدات، بوومەلەرزەی یەكەم، رۆژی 2ی ئەم مانگە بە گوڕی چوار پلەی رێختەر روویداو چەقی بوومەلەرزەكەش دەریای ئیجە بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار