عێراق دووەم وڵاتە کە زۆرترین کاڵای ئێرانی هاوردە دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لەچارەکی دوەمی ئەمساڵدا عێراق لە نێو بازاڕەکانی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی دا لەریزبەندی پلەی دوەم بووە  کە زیاتر لە 9 ملیۆن و 611 هەزار تۆن کاڵای بەبەهای دو ملیار و 343 ملیۆن دۆلار هاوردە کردوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویشیکردەوە :"لەچارەکی دوەمی ئەمساڵدا عێراق لە نێو بازاڕەکانی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی دا لەریزبەندی پلەی دوەم بو، کە زیاتر لە 9 ملیۆن و 611 هەزار تۆن کاڵای بەبەهای دو ملیار و 343 ملیۆن دۆلار هاوردە کردوە".

ئاژانسیەکە ئاماژە بەوەشکراوە:" لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 22 ٪ ی هەناردەی کاڵای ئێران بۆ بازاڕی عێراق نێردراوە و ئەوەش بەراورد بەساڵی رابردو زیادیکردوە".

ئاژانسەکە دەڵێت، چین لە ڕیزبەندی یەکەمدایە بۆ هاوردەکردنی کاڵای ئێران و هەروەها ئیمارات، تورکیا، ئەفغانستان و پاکستانیش زۆرترین بەرهەمی ئێرانی هاوردەی وڵاتەکانیان دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار