بەرزانی قالەی خەڵوز: من خۆم یەکێتیم پێویستیشم بە ئەوە نیە لایەنگیری لایەک بکەم

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت:" من خۆم یەکێتیم و لە مەڵبەند دەوام دەکەم، پێویستیشم بە ئەوە نیە لایەنگیری کەسێک بکەم".

هونەرمەند بەرزانی قالەی خەلوز لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند:"كۆمەڵێك پەیجی بێ ناونیشان كە خاوەن و شوێنی كاركردنیان نادیارە بە ناوی منەوە هەواڵی بێبنەما بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندیەكی بە منەوە نییە ئەم بابەتەی یەكێتی زۆر لەوە گەورەترە من قسەی تێدا بکەم".

ئاماژە بەوەش دەكات قسەی لەسەر هەر بابەتێك هەبێت لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاوی دەكاتەوەو وتیشی "لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردووەوە هیچ قسەیەكی لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی بۆ هیچ كەناڵێكی میدیایی نەكردووە".

بەرزانی قالەی خەلوز ئەوەشی ڕونکردەوە:" من ئیشم شەڕە قسە نیە و ناشمەوێ وەڵامی هیچ کۆمێنت و پەیج و لایەن و کەسێک بدەمەوە".

ئەم هونەرمەندە لێرەوە ڕاشیگەیاند تەنیا یەک فەیسبوکی تایبەت بە خۆی هەیە و هەر شتێک بێت لە ڕێگەی ئەو ئەکاونتەوە بڵاویدەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە هەندێک پەیج و ئەکاونتی بێ ناونیشان بەناوی هونەرمەند و کەسانی ناسراوەوە لەسەر بابەتەکانی ڕۆژ بەتایبەت کێشەکانی ناو یەکێتی زانیاری بڵاودەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار