وەزارەتی دارایی: دەبێت نەخۆشخانە ئەهلییەکان مانگانە باج بدەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بڕیاریدا مانگانە نەخۆشخانە ئەھلییەکان 5٪ی باج بدەنە حکومەتی ھەرێم و نابێت ئەو باجە لەسەر ئەستۆی ھاوڵاتیان بێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە رێنماییەکی نوێدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەمەودوا لە بری ساڵانە پێویستە سەرجەم نەخۆشخانە ئەھلییەکان مانگانە 5٪ی باج بدەنە حکومەتی ھەرێم و ھۆشداریش دەدرێتە نەخۆشخانە ئەھلییەکان ئەو رێژە باجەی دیاریکراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''نابێت ببێتە ھۆکارێک بۆ بارگرانی لەسەرشانی ھاوڵاتیان، بەڵکو لە داھات و قازانجی نەخۆشخانەکان وەردەگیرێت، ئەگەر نەخۆشخانە و پزیشکان سەرپێچی بکەن، توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.''
وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاند، ''پێویستە 15ی ھەموو مانگێک ئەو رێژەی باجە بخرێتە سەر ژمێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان، ئەگەر ھەر نەخۆشخانەیەک پابەند نەبێت، مانگانە رێژەی باجەکەی بۆ 10٪ زیاد دەکرێت".
