وه‌زیری نه‌وتی عێراق: ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكان لەگەڵ هەرێم

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى

 وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند:" ئاماده‌ن بۆ چارەسەركردنی كێشە هونەری‌و داراییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان".

به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لەكەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم كردوەو ڕایگەیاندوە:' پێویستە هاوكاری هەبێت لەئیدارەدانی دۆسیەی نەوت بەوپێیەی سامانێكی نیشتیمانیە بۆ هەموو عێراق‌و پێویستیشه‌ پێكەوە كاربكەن لەپێناو بەرژەوەندی نیشتیمانیدا".

هەربەپێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌، وەزیری نەوتی عێراق لەدەستپێشخەریەكدا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەگەڵ وەزیری سامانەسروشتیەكانی هەرێم‌و دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی بابەتیانە لەپێناو خزمەتكردن بەگەلی عێراق لەباكورەوە بۆ باشورو بەپێی دەستوری عێراق‌و پاراستنی مافەكانی پارێزگاو هەرێمەكان.

لای خۆیشیەوە وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم ڕایگەیاندوە، ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاریەكن لەڕوی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت‌و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش‌و هاریكاریكردن لەنێوان هەردولا لەبارەی گەشەپێدانی كێڵگە نەوتی‌و غازیەكان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار