وەزیرى کارەباى هەرێم: لەمانگی ئەیلولەوە كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە كەرتی تایبەت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیرى کارەباى هەرێم رایگەیاند:" لەمانگی ئەیلولەوە كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە كەرتی تایبەت".
ئەمڕۆ دووشهممه 9ی ئابی 2021، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکەی دواین هەنگاوەکانی دابەشکردنى کارەباى نیشتیمانیان لەرێگەی کەرتی تایبەتەوە تاوتوێ کردوە و دوا قۆناغى ئامادەکردنى گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتى کردنى کەرتى دابەشکردنى کارەبا گفتوگۆی لەسەر کراوە.
وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە:" بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی "باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبا، کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا".
لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و وەرزی هاوین، خواستی هاوڵاتیان لەسەر کارەبا وەک هۆیەکی فێنکردنەوە زیاتر دەبێت و بەهۆیەش ساڵانە لەمانگی حوزەیراندا گۆڕانکاری لەخشتەی پێدانی کارەبادا دەکرێت.
