کازمی: هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا دووپاتکردەوە و پاڵپشتی کابینەکەی بۆ کۆمسیۆن خستەڕوو بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی دەنگدان و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسیگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە عەدنان زورفی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، باسی لەیەکخستنی تواناکان کردووە بۆ بەرەنگاربونەوەی سەرجەم ئاستەنگییەکان کە لە ئێستادا عێراق پیایدا تێپەڕ دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کراوە و هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دووپاتکردووەتەوە و پشتیوانیان لە هەنگاوەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکان کردووە، بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی دەنگدان و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان.

10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار