وه‌زیری ته‌ندروستی: له بازنه‌ی سوری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌داین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 2542كه‌س توشی كۆرۆنابون و 19 كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند:" دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌و له بازنه‌ی سوری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌داین".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری توشبووان و ئه‌وانه‌شی بڵاوكرده‌وه كه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌پێی ئاماره‌كه 13102كه‌س پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوه‌و له‌و رێژه‌یه 2542كه‌س توشی كۆرۆنابوون و 19كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،له‌و ژماره‌یه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 6كه‌س له‌هه‌ولێر، 5كه‌س له‌سلێمانی، 6كه‌س له دهۆك و 1كه‌س له هه‌ڵه‌بجه‌و یه‌ك كه‌س له گه‌رمیان بووه.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌و له بازنه‌ی سوری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌داین.
