مەلا بەختیار: نەدەبوو ئەم یەکێتییە گەورەو گرانە خۆی بخاتە بەردەم لۆمەی خەڵک

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی رایگهیاند:" "ئێمەش ھەموو پەرۆشی ئەم دۆخەین، کە نەدەبوو ئەم یەکێتییە گەورەو گرانە، خۆی بخاتە بەردەم لۆمەی خەڵک"، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "ئەم رووداوانە بونەتە مایەی نیگەرانی خەڵک، ھەربۆیە یەکێتی دەبێت یٔەم بابەتە بەزوویی چ بە لیژنەی لێکۆڵینەوەی حزبی یان حکومی ساغبکاتەوەو کۆتایی پێبھێنرێت، ئەوکات بڕیاری لێخۆشبوون یان سزابدرێت و کۆتایی بەم دۆخە بھێنرێت."
ئهمڕۆ دووشهممه 9ی ئابی 2021، ژمارهیهك له كهسایهتییهكانی عهشیرهتی میكائیلی سهردانی مهلا بهختیاریان كرد و لهسهر دۆخی ناوخۆی یهكێتی پێیان راگهیاند كه "ئەو بارودۆخەی ئێستا لە سلێمانی و ناو یەکێتیدایە، مایەی نیگەرانی ھەموولایەکە".
مەلا بەختیار رایگهیاند: "ئێمەش ھەموو پەرۆشی ئەم دۆخەین، کە نەدەبوو ئەم یەکێتییە گەورەو گرانە، خۆی بخاتە بەردەم لۆمەی خەڵک"، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "ئەم رووداوانە بونەتە مایەی نیگەرانی خەڵک، ھەربۆیە یەکێتی دەبێت یٔەم بابەتە بەزوویی چ بە لیژنەی لێکۆڵینەوەی حزبی یان حکومی ساغبکاتەوەو کۆتایی پێبھێنرێت، ئەوکات بڕیاری لێخۆشبوون یان سزابدرێت و کۆتایی بەم دۆخە بھێنرێت."
مهلا بهختیار راشیگهیاند:"ئێستا دڵسۆزیی و پەرۆشی لەوەدایە چەندە دەبیت بە بەشێک لەچارەسەر، بۆ کورد و کوردستان، نەک تەرەفگیری و خۆ ھەڵواسین بەم لێپرسراو و ئەو لێپرسراودا، ببیتە بەشێکی چارەسەری نێوان ھێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، نەک ببیتە مایەی قوڵکردنی کێشەو گرفتەکان. ئێستا دڵسۆزیی ئەوەیە بەشێک بیت لەچارەسەر، نەک لەقوڵکردنی کێشەو ئازارەکان، کە ئەمەیان دواجار مایەی شەرمەزاری مێژووە".
وتیشی:"بەداخەوە ھێشتا عیراق کە یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دوای 17 ساڵ لە ئازادبوون لە حوکمی بەعس، گەندەڵی بەرادەیەک بەربینی گرتووە، کە تەنانەت ئاوی خواردنەوەی نییەو لەدۆخێکی تەواو خراپدایە. ئەمەش سەلمێنەری ئەو واقیعەیە کە ھێشتا ئەم وڵاتە نەتیوانیوە سەرکردەی خۆی دروستبکات و حزبێکی راستەقینەی خەمخۆر لەم وڵاتەدا دروست نەبووە، ههر لهبهرئهوهشه كه دەسەڵاتی باش و سیستەمی باش و دادپەروەر دروست نابێت و یاساش ناسەپێ".
