سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایيی ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان دەکات و ڕایگهیاند:" لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتایيی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان بێت".
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به بۆنهی یەکی موحەڕڕەم و سهری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له تهواوى موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم. هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵێکی پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی. لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتایيی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆ کوردستان و عێراق و جیهان ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و ئارامى و خۆشبەختی بێت. دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەم و هەموو ساڵێك بە خۆشى.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 9ی ئابی 2021
