ئێران هەناردەكردنی كارەبا بۆ عێراق رادەگرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارەبای ئێران ڕایگهیاند:" هەناردەكردنی کارەبای وڵاتەکەمان بۆعێراق هەڵپەساردوە ".
ئەمڕۆ سێشەممە10ى ئابى 2021، مستەفا رەجەبی مەشهەدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارەبای ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی پڕكردنەوەی پێویستییە ناوخۆییەكانی ئێران هەناردەكردنی كارەبامان بۆ عێراق هەڵپەساردووە.
ئهوهشى خستهڕوو " لە ساڵی 2021 ەدا تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار مێگاواتمان هەناردەی عێراق کردوە دواتر کەمکرایەوە بۆ 150 مێگاوات".
هاوكات عێراق نزیکەی لەسەدا چلی وزەی کارەبا لە تارانەوە هاوردە دەكات و تا ئێستا نزیکەی شەش ملیار دینار قەرزاری ئێرانە.

بابهتی پهیوهندیدار