سە‌میر ھە‌ورامی: رێگری تە‌واو لە قاچاغچێتی دە‌روازە‌كان کراوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 هاوڵاتى 

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند:" لە‌ماوە‌ی ٢٤ سە‌عاتی رابردوو ھیچ جۆرە‌ كارێكی نایاسایی ئە‌نجام نە‌دراوە‌ و ھێزە‌كانی ئاسایش و ھێزە‌كانی تری دە‌روازە‌كان توانیویانە‌ رێگریی تە‌واو بكە‌ن لەهەر هەوڵێكی قاچاغچێتی".

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سەرۆکی حکومەت رایگە‌یاند:"پرۆسە‌كە‌ بە‌ردەوام دە‌بێت و خودی قوباد تاڵە‌بانی بە‌ردە‌وام لە‌سەر خە‌تە‌ لە‌گە‌ڵ ھێزە‌كانی ئاسایش و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی تر بۆ ئە‌وە‌ی رێگری تە‌واو بكرێت لە‌ھە‌ر یاسا شكێنییە‌ك كە‌ ئە‌گە‌ری روودانی ھە‌بێت.

سە‌میر ھە‌ورامی ئە‌وە‌شی راگەیاند:" ھێزە‌كانی ئاسایش بە‌ردە‌وام دە‌بن لەئەرکەکانیان و لە‌دە‌روازە‌كان دە‌مێننە‌وە"‌.

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەمە‌ ھەنگاوێكی گرنگە بە‌ئاڕاستە‌ی چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی.

دوو رۆژە بە فەرمانی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سە‌ر بە‌دە‌زگای ئاسایشی ھە‌رێم لەدەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیر کراون ، لە‌دوێنێوە‌ ٩/٨ ھێزە‌كە‌ بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنی دەستبەکاربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار