ئاماری کۆرۆنا: 2069 تووشبوون و 19 مردن هاوڵاتى

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 2069 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 19 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 967 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا 12 هەزار و 155 پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی 2069 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە.

بابهتی پهیوهندیدار