تەندروستی سلێمانی: قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن هاوڵاتیانەوە جێبەجێناكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى 

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت:" دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئاستێكی بەرزدایە و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەدەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆیە، بەڵام پێم وانییە لەسلێمانی بتوانرێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد:" لە ئێستاد دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووە بە ئاستێكی بەرز و نەخۆشخانەكان پڕبوون لە تووشبووی كۆرۆنا، بە تایبەت بەشی چاودێری چڕ ژمارەیەكی زۆر نەخۆشێ تێدایە".

وتیشی:" ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە بەرگری لەشیان زیاترە لەو كەسانەی كە ڤاكسینەكەیان وەرنەگرتووە، واتا ئەگەری تووشبوونی ئەو كەسانەی ڤاكسیناین وەرگرتووە بە ڤایرۆسەكە كەمترە و ئەگەر تووشیش بن مەترسی كەمتریان لەسەرە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار