شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: ناعەدالەتی زۆرکراوە بۆیە بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند:"ھەر بەرپرسێکی یەکێتی لەئاست داواکاری خەڵک نەبوبێت و پۆستەکەی نەخستبێتە خزمەتی خەڵکەوە، ئەوە گوزارشت لە سیاسەت و بڕیاری یەکێتی ناکات". دەشڵێت:" دەزانین ناعەدالەتی زۆرکراوە، بۆیە بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بکرێت و ئەم چاکسازییە بەردەوام دەبێت''.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەک لە جێگران و کارگێڕانی مەڵبەندی سلێمانی کۆبۆوە و ڕایگەیاند: ''ھەر بەرپرسێک لەئاست داواکاری خەڵک نەبوبێت و پۆستەکەی نەخستبێتە خزمەتی خەڵکەوە، ئەوە گوزارشت لە سیاسەت و بڕیاری یەکێتی ناکات، بۆیە پێتان دەڵێین بمانبوورن،

ئەوەشیختۆتەڕوو، ''لەپێناو باشتر راپەڕاندنی کارو چالاکییەکانی ھەڤاڵان لەسنووری مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی، چەندین ڕێنمایی ‌و بەرچاوڕوونی بۆ داھاتووی کارکردنیان ، لەبارەی دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و ناوخۆی یەکێتی، سیاسەت‌و تێڕوانینی یەکێتی لەبارەی ڕووداو پێشھاتەکان باس کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار