سێ بوومه‌له‌رزه ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ماڵپه‌ڕی ئافاد رایگه‌یاند:" بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.2 پله‌ی رێختەر كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی داتچا-ی له پارێزگای موغڵا-ی توركیا هه‌ژاند".
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021، له ماڵپه‌ڕی ئافاد بڵاوكراوه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.2 پلەی رێختەر، ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاندووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 8.16 كیلۆمه‌تردا روویداوه و چه‌قه‌كه‌ی 27.18 كیلۆمه‌تر له داتچا-وه نزیک بووه.
تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن پارێزگاری ئەو شارە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی زیانی گیانی و ماددی بڵاونەکراوەتەوە.
رۆژی 1ی ئاب، لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی داتچا لە پێنج کاژێردا سێ جار بوولەمەرزە تۆمارکراوە. گوڕی بوومەلەرزەکان لەنێوان 4.2 تاوەکو 5.5 پلە بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار