یهكێتی: چاكسازییەكان دەبنە سەرمایەی مەعنەوی و بەرجەستە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەكتەبی سیاسی یەكێتی پشتیوانی بۆ هەنگاوەكانی بواری چاكسازی دەربڕیوە و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی كردووەتەوە، بهوپێیهی ئەو چاكسازییانە دەبنە سەرمایەیەكی مەعنەوی و بەرجەستە بۆ سیاسەتی راست و رەوای یەكێتی لە خزمەتی خەڵكدا.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسهرۆكی حزبهكه كۆبووەوە و بە گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی چاكسازی حزبی و حكومی و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوە.
له راگهیهندراوی كۆبوونهوهكهدا هاتووه: مەكتەبی سیاسی پشتیوانی بۆ هەنگاوەكانی بواری چاكسازی دەربڕیوە و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی كردووەتەوە، بهوپێیهی ئەو چاكسازییانە دەبنە سەرمایەیەكی مەعنەوی و بەرجەستە بۆ سیاسەتی راست و رەوای یەكێتی لە خزمەتی خەڵكدا.
بهپێی راگهیهندراوهكه، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بووه بە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵسەنگاندنی "ئیجابیانە بۆ بەرنامە و كۆششی میحوەرەكانی هەڵبژاردن لە هەموو شار و پارێزگاكاندا، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەت و بەرنامەی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕانە" كراوهتهوه.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا "بە بایەخەوە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو لێكتێگەیشتنانە كرا كە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی تر كراون، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كەشێكی ئارام و دیموكراسیدا بەڕێوەبچێت".
