سەربازێکی تورکیا لە باشووری کوردستان کوژرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند:" لە باشووری کوردستان ، هێرش کراوەتە سەر سەربازەکانمان و سەربازێک کوژرا".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی "چڕنووکی هەورەبرووسکە" کە لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، هێرش کراوەتە سەر سەربازەکانیان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێکی سوپای تورکیا بەناوی هاکان بالی برینداربووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوەشهوی رابردوو چوار موشەک لە گوندێکی ناحیەکەیاندا کەوتووەتە خوارەوەو باس لهوه كراوه كه موشەکەکان بە ئاڕاستەی بنکەی سەربازی زێلکان ئاڕاستە کرابن.
محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان رایگهیاند: چوار موشەک لە گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، کە دوو موشەکیان تەقیونەتەوە و دووەکەی دیکەش نەتەقیونەتەوە، راشیگهیاندبوو كه پێشبینی ناکەن موشەکەکان بە ئاڕاستەی بنکەی سەربازی زێلکان ئاڕاستە کرابن.
سوپای تورکیا لە 23ـی نیسانی رابردووەوە بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە قووڵایی خاکی باشووری کوردستاندا ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی "چڕنووکی هەورە برووسکە" بۆ سەر ناوچەکانی مەتین و ئاڤاشین و زاپ دەستپێکردووە؛ لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆن و رووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای ئەو وڵاتە و گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە.
