سەرۆکی جەهەپە: هاوشێوەی وڵاتانی جیهان کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر دەکەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند:" بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کار دەکەن و هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەوانیش کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر دەکەن.

کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە ڕایگەیاند:" بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کار دەکەن و هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەوانیش کێشەی کورد لە وڵاتەکەیاندا چارەسەر دەکەین". 

سەرۆکی جەهەپە هەروەها رەخنەی لە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و لادانی ئەو ئەکادیمیست و مامۆستایانەی زانکۆکانی تورکیا و باکووری کوردستانی گرت، کە بەهۆی واژۆکردنیان لەسەر راگەیێنراوی ئاشتی لەسەرکار لادران. 

ژمارەیەک کەسایەتی و ئەکادیمیستی تورکیا و باکووری کوردستان لە 10ی کانوونی دووەمی 2016 بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تورکیا راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و دواتر سەرجەم ئەو کەسایەتی و ئەکادیمیستانەی کە واژۆیان لەسەر راگەیێنراوەکە کردبوو، لەسەرکار لادران.  

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار