حکومەتی هەرێم چوار ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی تەرخاندەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" چوار ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکەن، کە دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت".
ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان رایگەیاند:" چوار ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکەن، کە دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت".
بەپێی راگەیێندراوەکە، ملیارێک و 500 ملیۆن دینار "بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر" خەرجدەکات.
ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، بەشێک لە هاونیشتمانیان تووشی قەیرانی کەمئاوی بوونەوە، جگە لەوەش چەندین باخچە و پارک بەهۆی ئاو نەدان وشکبوونەتەوە.
ئەو دوو ملیار و 500 ملیۆنەی کە بۆ پارێزگاکان خەرجکراوە، 925 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، 575 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دهۆک و یەک ملیار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان راپەڕین تەرخاندەکرێت.
