کازمی بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا ڕێکاری نۆێ دەگرێتەبەر

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: " بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووە، بەڵام تیرۆریستان پەلاماری تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا دەدەن بۆیە بە پێویستی دەزانن کە شانەیەک پێکبهێنرێت بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا".

لە ماوەکانی رابردوو چەندین جار چەکدارانی داعش تاوەرەکانیان دەتەقاندەوە و قەیرانی کارەبایان قووڵتردەکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەبارەی پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا و لەو بارەوە لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووە، بەڵام تیرۆریستان پەلاماری تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا دەدەن"، بۆیە بە پێویستی دەزانن کە شانەیەک پێکبهێنرێت بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا.

سەرەتای مانگی رابردوو حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 70 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە عێراق بە "کاری تێکدەرانە و تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراو کراونەتە ئامانج".

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە مانگی تەممووزی 2021 دا رایگەیاند؛ بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 20 هەزار مێگاوات و ئەوە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایە بەدرێژایی مێژووی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار