لە تورکیا مینی پاسێک وەرگەڕا ٢٩ كه‌س برینداربوون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ئه‌نجامی وەرگەڕانی پاسێك له شارۆچكه‌ی سارز له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قایسه‌ری-مه‌رەش ٢٩ كه‌س برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 14 ئابی 2021 له ئه‌نجامی وەرگەڕانی پاسێك له شارۆچكه‌ی سارز له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قایسه‌ری-مه‌رەش ٢٩ كه‌س برینداربوون برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه و ئه‌وانه‌شی به سه‌ختی بریندار بوون، دوای فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی به هێلیكۆپته‌ری ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ندی قایسه‌ری كران.
سه‌رنشینانی پاسه‌كه قوتابیان و خوێندكارانی كۆرسی فێربوونی قورئان بوون و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێک بۆ ئیستانبوڵ به‌رێگاوه بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار