ئومێد خۆشناو: دۆخی هەولێر مەترسیدارە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: " ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زۆرە و دۆخەكە مەترسیدارە بە پێویستی دەزانێت لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، پێداچوونەوە بەبڕیارەكانیدا بكات.  

ئەمڕۆ شەممە، 14 ئابی 2021  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" چاوەڕوانییەكان وەكو خۆیان دەرچوون لە بەرزبوونەوەی رێژەكان، راپۆرتە پزیشكییەكانیش ئەوەیان سەلماندبوو كە كۆرۆنا لە قۆناخێكی مەترسیدایە، بەڵام بە رەچاوكردنی دۆخی ژیان و بژێوی كاسبكاران نەگەیشتینە ئەو قۆناخەی بڕیارەكان تووندتر ببێت، بەڵام بە تەئكید ئێستا لەو دۆخەداین دەبێت پێداچوونەوە بە بڕیارەكان بكرێت."

هاوكات لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەبارەت بە رەوشی كۆرۆنا و دابینكردنی ڤاكسین رایگەیاند: "46 بنكە بۆ دابینكردنی ڤاكسین تەرخانكراوە، لە 37 بنكەیان هەرسێ جۆرەكەی ڤاكسینی بۆ فەراهەمكراوە، بڕەكان بەردەوام لە زیادبووندان، تەنانەت داواكاریی هاووڵاتیانیش بۆ وەرگرتنی ڤاكسین زۆرە".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرراشیگەیاند:" ئەمەش دڵخۆشكەرە بۆ ئەوەی ئێمە لە داهاتوویێكی نزیك بتوانین زۆرترین ژمارەی ڤاكسین دابین بكەین بۆ هاووڵاتیان و ئەمەش كاریگەرییەكی تەواوی دەبێت بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە بكرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار