قوباد تاڵە‌بانی سە‌رۆكایە‌تی كۆبوونە‌وە‌ی ھاوپە‌یمانی كوردستان دە‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لیژنە‌ی باڵای ھاوپە‌یمانی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی لە‌ بارە‌گای سە‌رە‌كی ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ سلێمانی، كۆبونە‌وە‌یە‌كی ئە‌نجامدا.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 14 ئابی 2021 بەگوێرەی راگەیەنراوی هاوپەیمانێتییەکە، لیژنە‌ی باڵای ھاوپە‌یمانی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی لە‌ بارە‌گای سە‌رە‌كی ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ سلێمانی، كۆبونە‌وە‌یە‌كی ئە‌نجامدا.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی تە‌واوكردنی ئامادە‌كارییە‌كانی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردن:" كۆبونە‌وەكە‌ جە‌ختیكردە‌وە‌ لە‌سە‌ر‌ گە‌ڵاڵە‌ كردنی پلانی بانگەشە‌ لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسا و رێنماییە‌ بە‌ركارە‌كانی كۆمسیۆنی ھە‌ڵبژاردنە‌كان و بە‌ڕچاوكردنی ‌بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی لە‌پێناو سە‌رخستنی ھاوپە‌یمانی كوردستان كە‌ كار لە‌سە‌ر بە‌دیھێنانی مافە‌ ڕە‌واكانی گە‌لی كورد دە‌كات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار