نرخی نەوتی خاو 70 دۆلارە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە 70 دۆلار و 59 سەنتە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئابى 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 68 دۆلار و 44 سەنتە، رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار بەرزبووەوە.
هاوکات، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق 6 ملیار و 513 ملیۆن دۆلار بووە، و 90 ملیۆن و 467 هەزار بەرمیل نەوتی خاویان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) فرۆشتووە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل، هەر بەرمیلێکیش بەتێکڕا بە 72 دۆلار فرۆشراوە

بابهتی پهیوهندیدار