چه‌كدارانی تالیبان دەگه‌نە ناو كابولی پایته‌خت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند:" چه‌كدارانی تالیبان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستیان به پێشڕه‌وی و هاتنه‌ناوه‌وه بۆ كابولی پایته‌خت كردوه".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند:" كه چه‌كدارانی تالیبان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستیان به پێشڕه‌وی و هاتنه‌ناوه‌وه بۆ كابولی پایته‌خت كردوه، ئاژانسی نۆڤۆستیی روسیا ده‌ڵێت كه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر زانكۆی كابول و حكومه‌تیش بانگه‌وازی به‌په‌له‌ی بۆ به‌رپرسان ده‌كردوه و بینا حكومییه‌كان چۆڵ ده‌كات.
عەبدولستار میرزاکوال، جێگری وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان لە ڤیدیۆیەکدا دڵنیایی دەدات لەوەی کە هاووڵاتییانی کابوول پارێزراو دەبن و رایدەگەیێنێت، هێرش ناکرێتە سەر کابوول و دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە ئاشتیانە بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی رۆیته‌رزیش له‌زاری سه‌ركرده‌یه‌كی تالیبان كه ئێستا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره، بڵاویكرده‌وه كه چه‌كدارانی تالیبان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانیانه‌وه راسپێردراون توندوتیژی له كابولدا نه‌كه‌ن و رێگه به هه‌ر كه‌سێك بده‌ن كه ده‌یه‌وێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت و داواشی له كچان و ژنان كردوه بچنه شوێنی ئارامه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا داوایان له بزوتنه‌وه‌ی تالیبان كردوه پایته‌خت داگیر نه‌كه‌ن تا هێزه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌لامه‌تی ئه‌و شاره جێده‌هێڵن.
