بیرە نەوتێكی كەركوك تەقێندرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند::" چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکوک، تەقاندووەتەوە".
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق بڵاویکردەوە، چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت سەربە رێکخراوی چەکداری داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکوک، تەقاندووەتەوە.
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، بۆمبێکی چێنراویان تەقاندووەتەوە، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ بەئامانجکردنی بیرە نەوتی ژمارە ٨٧ لە کێڵگەی بای حەسەن لە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک.
تەقینەوەکە، نەبووەتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بیرە نەوتەکە و هیچ زیانێکی گیانیش بەهۆی تەقینەوەکەوە نەهاتووەتە کایەوە، هاوکات، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی پکشنین و گەڕانیان بە دوای ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە لە ناوچەکە، دەست پێ کردووە.
پارێزگای کەرکوک ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لەخۆدەگرێت لەوانە بای حەسەن، بابە گۆڕ گۆڕ و ھاڤانا کە لەو کێڵگەنانەدا رۆژانە، ٣٧٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێندرێت.
