سهركردایهتی یهكگرتوو: ئەمریكا هاوشێوەی ئەفغانستان لە عێراق و هەرێم دەكشێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سهرۆكی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتوو رایگەیاند:" دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین ڕۆژێک دێت ئەمریکا ئەوەی ئێستا لەگەڵ ئەفغانستان دەیكات ھەمان ھەڵوێست بۆ عێراق وھەرێمی کوردستانیش ڕابگەیەنن و ئێرەش ڕوبەڕوی ھەمان چارەنوس ببێتەوە".
هادی عهلی، سهرۆكی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتوو لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوەو رایگەیاند:" ئەمریکا دەڵێت، یەک تریلیۆن دۆلاریان لە ئەفغانستان خەرجکردوە بۆ ڕاھێنان و چەکدارکردنی سوپاکەیان، بۆیە پێویستە ئیتر خۆیان بەرگری لە خۆیان بکەن، "دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین ڕۆژێک دێت ھەمان ھەڵوێست بۆ عێراق وھەرێمی کوردستانیش ڕابگەیەنن و ئێرەش ڕوبەڕوی ھەمان چارەنوس ببێتەوە".
سهرۆكی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتوو ئاماژەی بەوەشکردوە" "شکست و پاشەکشەی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانەی کۆتاییھاتنی سەردەمی داگیرکاری زلھێزەکانە بۆ وڵاتانی تر، ھەقوایە ھەمو دەڵەتانی تریش کە خۆیان بە خاوەن ھێز دەبینن، چیتر ھەمان ھەڵە دوپاتنەکەنەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-08-2021 چەکدارانی تاڵیبان دوایین دەروازەی سنووریی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵکرد، ئێستا تاکە رێگە بۆ دەرچوون لە وڵاتەکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابوولە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی تاڵیبان شاری جەلالئابادیان کۆنترۆڵکرد کە رێگەیەکی سەرەکیی بەرەو دەروازەی سنووریی پاکستان هەیە.
چەند کاژێرێک پێش ئێستا چەکدارانی تاڵیبان شارۆچکەی باگرامیان وەکو یەکەم قەزای سەر بە کابوول بەبێ شەڕ کۆنترۆڵکرد.
