بایدن هۆشداری توند دەداتە تالیبان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

سەرۆکی ویلایەتە  یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند:" وڵاتەکەی شاندی تاڵیبانی لە دەوحە ئاگادارکردوەتەوە لەکاتی کشانەوەی کارمەندانیان لە ئەفغانستان، هەر کارێک کە هەڕەشە لەژیانی ئەمریکییەکان بکات، ئەوا وەڵامێکی سەربازی "خێراو بەهێز"یان دەبێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئابى 2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە  یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند:" وڵاتەکەی شاندی تاڵیبانی لە دەوحە ئاگادارکردوەتەوە لەکاتی کشانەوەی کارمەندانیان لە ئەفغانستان، هەر کارێک کە هەڕەشە لەژیانی ئەمریکییەکان بکات، ئەوا وەڵامێکی سەربازی "خێراو بەهێز"یان دەبێت، "بەردەوام بونی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان هیچ جیاوازییەکی نابێت، ئەگەر سوپای ئەفغانستان نەیەوێت وڵاتەکەی بپارێزێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕازی بوە هێزی سەربازی زیاتر بنێرێت بۆ کابوڵ بۆ یارمەتیدانی بە سەلامەتی کشانەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کشانەوەی تەواوی سەرباز و کارمەندەکان لە ئەفغانستان.

بایدن وتیشی، "بەپێی راسپاردەکانی تیمی دیپلۆماسی و سەربازی و هەواڵگرییەکانمان، نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی بڵاوە پێدەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیابین کە دەتوانین کشانەوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام بدەین و سەلامەتی کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ترمان بپارێزین".


 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار