60 وڵاتی جیهان داوای هێوربوونەوەی دۆخی ئەفغانستان دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
60 وڵاتی جیهان راگەیێندراوێکی هاوبەشەیان لەبارەی دۆخی ئەفغانستان بڵاوکردەوە و داوا لە هەموو لایەک دەکەن ئاسانکاری بکەن بۆ "دەرچوونێکی سەلامەت و رێکوپێکی" هاووڵاتییە بیانییەکانی نێو ئەو وڵاتە و ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، ل60 وڵاتی جیهان راگەیێندراوێکی هاوبەشەیان لەبارەی دۆخی ئەفغانستان بڵاوکردەوە و داوای هێوربوونەوەی دۆخی ئەفغانستان دەکەن و داوا لە هەموو لایەک دەکەن ئاسانکاری بکەن بۆ "دەرچوونێکی سەلامەت و رێکوپێکی" هاووڵاتییە بیانییەکانی نێو ئەو وڵاتە و ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
دەقی راگەیێندراوەکە:
بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەمنیی خراپبوو، ئێمە کاردەکەین بۆ دەرچوونی سەلامەتانەی هاووڵاتییە بیانییەکان و ئەو ئەفغانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن. ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکەین کە کارئاسانی بۆ ئەو کارە بکەن و رێز لە ویستی خەڵکی بگرن. ئەوانەی لە سەرانسەری ئەفغانستان دەسەڵاتیان هەیە، بەرپرسیارێتیی پاراستنی ژیان و ماڵ و موڵکی خەڵكیان لەئەستۆدایە و داوای گێڕانەوەی دەستبەجێی ئاسایش دەکەین و ئەو لایەنەش پێچەوانەکەی مامەڵە بکات، رووبەڕووی بەرپرسیارێتی دەبێتەوە.
هاووڵاتییە بیانییەکان و ئەو ئەفغانستانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن، دەبێت رێگەیان پێبدرێت ئەو کارە بکەن. پێویستە رێگەکان، فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان بە کراوەیی بمێننەوە؛ پێویستە ئارامی و ئاسایش پارێزراو بێت. خەڵکی ئەفغانستان شیاوی ئەوەن لە ئاسایش، سەقامگیرییدا بەشکۆوە بژین. ئێمەش وەک کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی ئامادەین یارمەتییان بدەین
