ترەمپ داوای دەست لەکارکێشانەوەی جۆ بایدن دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد ترەمپ، بەهۆی دۆخلی ئێستای ئەفغانستانەوە داوا لە جۆ بایدن دەكات دەستلەكار بكێشێتەوە و رایگەیاند"ئەم دۆخەی ئەفغانستان گەورەترین شكستی ئەمریكایە".
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا کرد، دەست لەکاربکێشێتەوە و دەڵێت: "بایدن لە کۆمەڵێک پرسدا شکستی خواردووە، بەتایبەت لە دۆسییەی ئەفغانستان و پەتای کۆرۆنا".
بەرای دۆناڵد ترەمپ، "ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات، گەورەترین شکستی ئەمریکایە لە مێژوودا".
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یهكشهممه 15ی ئابی 2021، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونە ناو کابولی پایتەختی ئەفغانستان و ئهشرهف غهنی، سهرۆكی وڵاتهكه بهرهو تاجیكستان رایكرد.

بابهتی پهیوهندیدار